ڤاڵڤێردی داوای ئه‌م دوو هێرشبه‌ره ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه ڤاڵڤێردی داوا ده‌كات به زووترین كات گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و نێیماریش بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێننه‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆشحاڵ ده‌بێت به گواستنه‌وه‌ی گریزمان و نێیمار، پێیوایه ئه‌م دوو یاریزانه خێرایی بۆ شێوازی یاریكردنی بارسێلۆنا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه گرێبه‌ستی گریزمان یه‌كلایی بكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌یه‌وێت نیلسۆن سیمیدۆ تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی گریزمان بكرێت، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن ڤاڵڤێردی ره‌تكراوه‌ته‌وه.
له باره‌ی نێیماریش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و یاریزانه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، ته‌نیا گفتوگۆی فه‌رمی نێوان یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه و به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان ماوه.