شه‌پۆلێكی گه‌رمای 50 پله‌یی روو له عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی گه‌رمای 50 پله‌یی روو له ناوچه‌كه ده‌كات، كه باشووری عێراق، كوه‌یت و سعوودیه‌ش ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تیه، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره رایگه‌یاند، شه‌پۆله گه‌رماكه شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، كه ده‌گاته نزیك 50 پله، ناوچه‌كانی باشووری عێراق، كوه‌یت و سعوودیه‌ش ده‌گرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و دواتر پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
هه‌رچی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه، وه‌كو شاره‌كانی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تیش به‌غدا پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته 43 پله، مووسڵ 40 پله و ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش، له 47 پله ده‌بێت.
به گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له هه‌رێمی كوردستان، پله‌كانی گه‌رما له 39 پله تێپه‌ڕ ناكات.
ئ. م