له‌ دیاربه‌كر كار بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌كرێت

كۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌ گه‌شتیاری و میوانخانه‌كانی توركیا كۆبوونه‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – دیاربه‌كر‌:

كۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوچه‌ گه‌شتیاری و میوانخانه‌كانی توركیا به ‌مه‌به‌ستی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری له‌ شاری دیاربه‌كر و سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجامدا.

به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش له‌ لێدوانیان بۆ كوردستان24 ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، كه‌ پلانیان هه‌یه‌ بۆ ئەوەی  تا 5  ساڵی دیكه‌ ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ شاره‌كانی باكووری كوردستان بگه‌یه‌ننه‌ 10 ملیۆن گه‌شتیار.