ئینفۆگرافیك.. بڕی بوودجەی بەرگری و خەرجی سەربازی وڵاتانی جیھان بڵاوكرایەوە
K24 – ههولێر:
نوێترین راپۆرت سەبارەت بە بوودجەی بەرگری و خەرجی سەربازی وڵاتانی جیھان بڵاوكرایهوه و تێیدا تیشك خراوەتە سەر 10 وڵات كە زۆرترین خەرجی سەربازیان ھەبووە.
بەگوێرەی تۆڕی گلوبڵ فایر پاوەر، بوودجەی بەرگری و خەرجی سەربازی ھەر وڵاتێك، بە فاكتەرێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ بەرزكردنەوەی ورەی ھێزی سەربازی و خەمڵاندنی قەبارەی بوودجەكە، چەندین فاكتەر بە دوای خۆیدا دەھێنێت، بۆ نموونە قەبارەی ئابووری ھەر وڵاتێك لەم جیھانەدا.
ئەمهریكا لە پلەی یەكەمی ریزبەندییەكەدا ھاتووە و بڕی 716 ملیار دۆلاری بۆ بوودجەی بەرگری تەرخان كردووە.
لە ناو وڵاتانی عەرەبیشدا سعوودیە بە پێش ژمارەیەكی زۆری وڵاتانی جیھانی كەوتووە و لە پلەی سێھەمدا ھاتووە و نزیكەی 70 ملیار دۆلاری بۆ بوودجەی سەربازی تەرخان كردووە.