نێچیرڤان بارزانی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی خه‌ڵات كرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمێكدا، قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، له پۆله‌كانی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی، خه‌ڵات كرد.
نێچیرڤان بارزانی، له وتارێكدا به‌ر له خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌كان رایگه‌یاند، كوردستان چاوی له قوتابییه ژیر و به تواناكانه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پێشبكه‌وێت و گوتی: "خه‌ونی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌م گه‌له، به گه‌نجانی وه‌كو ئێوه دێته‌دی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رزگاری و سه‌رفرازی گه‌لان له زاستدایه و هه‌موو سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ش له خوێندنه و گوتیشی: "دوا ئامۆژگاریمان بۆ ئێوه، خوێندن، خوێندن و خوێندنه، سه‌ركه‌وتنی ئێوه، سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه له هه‌ر شوێنێك بێت".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به دۆخی چه‌ند ساڵی رابردووی هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان له شه‌ڕی دژی داعش بوون و سنگی خۆیان دایه به‌ر گوللـه و به‌رگریان له‌م ئه‌زموونه كرد، مامۆستایان پێشمه‌رگه ئاسا نه‌یانهێشت كاروانی خوێندن رابوه‌ستێت و ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخرێت.
ئ. م