ئاكپارتی هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد به‌هێز بكات
K24- ئه‌نقه‌ره:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان رایده‌گه‌یه‌نێت: هيچ دڵشكاندنێك له نێوان كورد و ئاكپارتیدا نییه، ته‌نیا هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێت فیتنه بخنه نێوانیان، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسێكی دیكه‌ی هه‌مان پارت ده‌ڵێت، به هۆی هه‌ڵه‌كانی رابردوو، دڵی كورد شكاوه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نایه‌ت كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
ماوه‌یه‌كی درێژه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ئاكپارتی "حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردوغان" له ئاستی پێویستدا نییه و كورد ده‌ڵێت، چ له ئیستانبوڵ يان له دیاربه‌كر, ئاكپارتی له‌و درووشم و په‌یامانه‌ی دووركه‌وتووه‌ته‌وه كه له كاتی دامه‌زراندنی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد و، دوای شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكووری كوردستان، ئاكپارتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد پچڕاندووه و به‌رده‌وام زمانێكی زبر به‌رامبه‌ر به كورد ده‌خاته گۆ، هه‌ربۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی كوردیش بۆ ئاكپارتی وه‌ك جاران نه‌ماوه و به ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نازانن.
له به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتارانی ئاكپارتی رای پێچه‌وانه‌یان هه‌یه و، محه‌مه‌د شوكرو ئه‌ردینچ، په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌ده‌نه‌ی ئاكپارتی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان كورد و ئاكپارتیدا نییه، به‌ڵام چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هه‌ن، ده‌یانه‌وێن فیتنه و ئاژاوه بخه‌نه نێوانیان.
هاوكات سه‌میر ئاڵتون كایناك، جێگری سه‌رۆكی كاروباری هه‌ڵبژاردنی ئاكپارتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی حیزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: راسته كه دڵی كورد له ئاكپارتی شكاوه، مافی خۆشیانه و ئێمه ئه‌وانمان تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام ئه‌مه مانای وان نییه كه ئه‌و كیشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاكپارتی ده‌ڵێت: كورد له سه‌رانسه‌ری توركیا بوونی هه‌یه، هه‌تا كورد له ناو شه‌ڕدا بهێڵرێته‌وه، ئاشتی و سه‌قامگیری درووست نابێت، ئارامی و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستی كورده و كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه، مافی خۆیه‌تی هه‌موو داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێت.
له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یران، ئاكپارتی هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵ كورد دا و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و داوای پشتگیری‌یان له كورد كرد، به‌ڵام كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتگیری ئاكپارتیی نه‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی كورد له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بنه‌مایێكی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد دانێن، لێره و له‌وێش سیاسه‌تمه‌دارانی كودر باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاكپارتی به سیاسه‌ته‌كانیدا بچێته‌وه و به‌رپرسه زیندانكراوه‌كانی هه‌ده‌په ئازاد بكات، ئه‌گه‌رێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێته هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئاكپارتی.
H.B