كاتی یه‌كه‌مین یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌ستنیشان كرا
تیروپشكی وه‌رزی نوێی لالیگا راكێشرا، یه‌كه‌مین كلاسیكۆی زه‌وی ئه‌م وه‌رزه له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ده‌كه‌وێته مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش، ریال و بارسا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ده‌بنه میوانی یانه‌كانی سێلتا ڤیگۆ و ئاتڵێتیك بلباو.
به گوێره‌ی تیروپشكی وه‌رزی 2019 ـ 2020ـی لالیگا، یه‌كه‌مین كلاسیكۆی زه‌وی له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی كامپ نوو له 27/10/2019 به‌ڕێوه ده‌چێت، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له سانتیاگۆ بێرنابیۆ له 1/3/2020 ده‌كرێت.
وه‌رزی نوێی لالیگا، له رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ یاری ده‌كات، بارسێلۆناش ده‌بێته میوانی بلباو، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش له یاریگه‌ی میترۆ پۆلیتانۆ میوانداریی خیتافی هاوشاری ده‌كات.