لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیا داوای دانانی ده‌ستوورێكی نوێ ده‌كه‌ن
K24 – دیاربه‌كر:
ئێستا باسوخواسی ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانی توركیا پرسی دانانی ده‌ستوورێكی نوێیه بۆ وڵات.
پارته‌كانی ئۆپۆزیسیۆن پێیان وایه پێویسته ده‌ستووری نوێ نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كان بكات.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته له ده‌ستووری نوێ مافی كوردان زامن بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پرسه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
پێشتر هه‌ده‌په رایگه‌یاندبوو، چاره‌سه‌ری پرسی كورد پێویستی به ده‌ستوورێكی نوێ هه‌یه.
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه ساڵێك به سه‌ر جێگیركردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام پارته‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و ته‌نانه‌ت ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو ئاكپارتیش ده‌ڵێن: سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا شكستیهێناوه و پێویسته توركیا به‌ره‌و سیسته‌می په‌رله‌مانی هه‌نگاو بنێت. به گوێره‌ی شرۆڤه‌كاران، لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی رێككه‌وتوون و به‌م نزیكانه په‌رله‌مان گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە رایدەگەیاند، بۆ پرسی کورد و دەستپێکردنەوەی پرسی ئاشتی لە ناو پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمانی تورکیا هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە.
یاساناسانیش دەڵێن لە پەرلەمانی تورکیا یاسایەکی تایبەت بە پرسی ئاشتی هەیە و دەکرێت سوودی لێوەربگیرێت.