پاسپۆرتی وڵاتێكی عه‌ره‌بی یه‌كه‌می جیهانه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی وێبسایتی پاسپۆرت ئیندێكسی تایبه‌ت به ریزبه‌ندی پاسپۆرت له‌سه‌ر ئاستی جیهان، پاسپۆرتی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی جیهانه و پێشی ریزبه‌ندی گرتووه، عێراقیش له كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه و ته‌نها به پێش ئه‌فغانستان كه‌وتووه.
ریزبه‌ندییه‌كه ساڵانه بڵاوده‌كرێته‌وه، پێوه‌ری ریزبه‌ندییه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ردانیكردنی هه‌ڵگری پاسپۆرتی وڵاتانه به‌بێ ڤیزا بۆ وڵاتان.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئیمارات ده‌توانن به‌بێ ڤیزا بچنه 173 وڵات، له ریزبه‌ندی دووه‌میش، هه‌ریه‌ك له فینلاند، لۆكسه‌مبۆرگ و ئیسپانیا دێن، كه هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌و سێ وڵاته، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 168 وڵات بكه‌ن.
هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ده‌توانن سه‌ردانی 33 وڵات بكه‌ن به‌بێ ڤیزا، كه 7 وڵاتیان ڤیزایان ناوێت، 26 وڵاتیش پێدانی ڤیزا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی گه‌شتیارانه بۆ فڕۆكه‌خانه.
بۆ بینینی ریزبه‌ندییه‌كه كرته لێره بكه.
ئ. م