سلێمانی.. له رووداوێكی هاتووچۆدا هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - سلێمانی:
له رووادوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی عه‌ربه‌ت – سلێمانی، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 5ی ته‌ممووزی 2019 روویداوه و ئۆتۆمبێلێكی له جۆری تیۆیۆتا یاریس وه‌رگه‌ڕاوه، له ئاكامیشدا شۆفێره‌كه، كه سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌یه گیانی له‌ده‌ستداوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، جیا له‌و پیاوه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه، هاوكات 5 ئه‌ندامی دیكه‌ی هه‌مان خێزان برینداربوونه، برینداران بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به گشتی رووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردنی هاووڵاتییان و تا ئێستاش ئاماری قوربانییان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانیش، خراپی رێگه‌وبان و ره‌چاونه‌كردنی رێنماییه‌كانی هاتووچۆیه له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه.
ئ. م