هه‌ولێر یازده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد
لە گەڕی 35ـه‌می خولی نایابی عێراق ھەولێر یازده‌یه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، كاتێك له نێو یاریگه‌ی هه‌ندرێن به‌بێ هانده‌رانی رووبەرووی یانه‌ی كه‌رخ بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه، له‌و یارییه‌دا رێباز عه‌بدوڵڵای گۆڵپارێزی هه‌ولێر درێژه‌ی به نووسینه‌وه‌ی ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی دا.
یانەی ھەولێر بە ھۆی سزادانی لەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن بە بێ ھاندەرانی پێشوازی لە یانەی كەرخ كرد، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئه‌كره‌م سه‌لمان چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له پێكهاته‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ی مارسێلی به‌رازیلی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
رێباز عه‌بدوڵڵا گۆڵپارێزی یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 13 یاری له‌م وه‌رزه نۆیه‌مین كلین شتی تۆمار كرد و تاكه گۆڵپارێزه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه بۆ ماوه‌ی 810 خوله‌ك تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 44 خاڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی نۆیه‌كی خوله‌كه هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كه‌رخ به 56 خاڵ له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه مایه‌وه.