ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لێدوانی باڵیۆزی عێراق له واشنتن هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لێدوانی باڵیۆزی عێراق له واشنتن هاته ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و لێدوانانه گوزارشت له هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق ناكات.
فه‌رید یاسین، كه عه‌ره‌بێكی شیعه ئایینزایه و باڵیۆزی عێراقه له واشنتن، رایگه‌یاندبوو، كه بارودۆخه‌كه به جۆرێك له جۆره‌كان وا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
حه‌سه‌ن ئه‌كره‌م كه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، لێدوانه‌كانی فه‌رید یاسین، ته‌نها گوزارشت له بۆچوونی خۆی ده‌كات و گه‌لی عێراق هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه.
كه‌عبی داواش له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌كات، ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و لێپرسینه‌وه له‌و باڵیۆزه بكات و رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر بگرێته به‌ر.
هاوكات ئه‌و لێدوانانه‌ش به نه‌رێنی بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی عێراق وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "هه‌موو بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌ك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كیانی زایۆنی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئ. م