داواكاری دهستپێكردنهوهی پرۆسهی ئاشتی له باكووری كوردستان و توركیا دهبێته رۆژهڤ
K24- ههولێر:
پرۆسهی ئاشتی له باكووری كوردستان و توركیا دهبێتهوه رۆژهڤ و له باكووری كوردستان پارتی دیموكراتی گهلان "ههدهپه" داوای دهستپێكردنهوهی پرۆسهیهكی لهمشێوهیه دهكات، پارتی كۆمۆنیستی كوردستانیش پشتگیری ئهو داواكارییه دهكات. له شاری وانی باكووری كوردستانیش دیدارێك لهمبارهیهوه ئهنجامدرا و چالاكوانان جهخت دهكهنهوه، دهستپێكردنهوهی ئهو پرۆسهیه له بهرژهوهندی باكووری كوردستان و توركیا به گشتییه. چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆش ئاماژە بەوە دەکەن، بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا ناچار بە دەستپێکردنەوەی پێڤاژۆی ئاشتی دەکات و دەشڵێن: پێڤاژۆی ئاشتی ئەمجارە جیاواز دەبێت و چەندین لایەن لەخۆدەگرێت.
لهمبارهیهوه بەرپرسانی پارتی دیموكراتی گەلان ھەدەپە و پارتی كۆمۆنیستی كوردستان، ھەڵسەنگاندنیان بۆ داخوازیی كۆمەڵگەی باكووری كوردستان و ھەوڵی ھەدەپە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی كرد، بەرپرسانی ھەدەپە دەڵێن: وەك یەكەم ھەنگاو لە دیاربەكرەوە بە رێپێوانێك داوای دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەجووڵێنن.
بەرپرسانی پارتی كۆمۆنیستی كورستانیش جهخت دهكهنهوه، ھەرچەندە ھاوپەیمانیێتییان لەگەڵ ھەدەپە لە سەر ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان بووه، بەڵام بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتیش پشتیوانی لەو داواكارییهیان دەكەن.
هاوكات لە شاری وانی باكووری كوردستان، دیدارێك لە بارەی پێویستی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و ئەو ئەنجامانه ئەنجامدرا, كه لە خەباتی رێكخراوی ئاشتیی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە دەستكەوتوون.
ئەكادێمی و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی باس لەوە دەكەن، توركیا و باكووری كوردستان پێویستیان بە پرۆسەیەكی ئاشتی درێژخایەن ھەیە و دۆخەكە چیدیكە شەر و كوشتن ناخوازێت. بۆیە داوایان كرد حكوومەتی توركیا دەست بە پرۆسەیەكی دیكەی ئاشتی بكاتەوە.
لای خۆشیانهوه چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ ئاماژە بەوە دەکەن, كه بارودۆخی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا ناچار دەکات بە دەستپێکردنەوەی پێڤاژۆی ئاشتی و دەشڵێن: پێڤاژۆی ئاشتی ئەمجارە جیاواز دەبێت و چەندین لایەن لەخۆدەگرێت.
H.B