باسكردنی دوو ئیداره‌یی تاوانه و كوردستان ته‌نیا موڵكی حزبێك نییه
K24- هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك جه‌خت ده‌كاته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئومێدێكی به خه‌ڵكی كوردستان دا، به‌ڵام ئه‌و قسه و لێدوانه زبره‌ی بۆ رۆژی دواتر له دژی حزبێك و بێڕێزی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆكه‌كه‌ی كرا، كه ئه‌مڕۆ به مه‌رجه‌عی گه‌لی كورد داده‌نرێت، هه‌روه‌ها وروژاندنی پرسی دووئیداره‌یی، خزمه‌تی دۆخه‌كه ناكات.
له كاتی میوانداری له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24، نه‌جمه‌دین كه‌ریم گوتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستان له‌و كه‌س و حزبانه قبوڵ ناكات، كه به‌هۆی دۆڕاندنیان و له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن، له كۆتاییشدا زیانی هه‌ره گه‌وره هه‌ر به خۆیان ده‌كه‌وێت".
دووپاتیشیكرده‌وه، وروژاندنی پرسی دوو ئیداره‌یی ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه و مه‌به‌ستی ئه‌و كه‌سانه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه له 16ی ئوكتۆبه‌ر كردوویانه، "چونكه خۆشیان ده‌زانن كه دووئیداره‌یی ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه قۆناخێك، كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكمان نه‌بوو و خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات".
گوتیشی: "باسكردنی دووئیداره‌یی تاوانه و ناكرێت، چونكه كوردستان ته‌نیا موڵكی حیزبێك نییه".
سه‌باره‌ت به كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، نه‌جمه‌دین كه‌ریم دووپاتیكرده‌وه، به‌ربه‌سته‌كان له‌و ئاسته نه‌بوون كه تا ئێستا پێكهێنانی حكوومه‌ت دوابخرێت و گوتیشی: "پێویسته هه‌موو لایه‌ك پشتگیری له مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و حكوومه‌ته‌كه‌ی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنرێت".
تایبه‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، جه‌ختی كرده‌وه، ده‌بێت پرسی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و مادده‌ی 140 به گشتی، بكرێنه پێشینه‌ی ئه‌و پرسانه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ده‌درێت، دواتریش هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدرێت، له‌وانه‌ش پرسی نه‌وت و غاز و خاڵه سنوورییه‌كان.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌شڵێت: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پێویسته سه‌ره‌تا حكوومه‌تێكی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت، دواتر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كه نوێنه‌ریان له‌ناو ئه‌و حكوومه‌ته‌دا ده‌بێت، به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌و عه‌سكه‌رتارییه نه‌مێنێت، كه له‌لایه‌ن به‌غداوه به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا سه‌پێندراوه".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌یسه‌كه‌یان له دژی ئه‌و جووڵاند بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت، نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرایكرد، به شێوه‌یه‌كی ئازاد و بێكێشه چووه‌ته لوبنان، دوای دوو رۆژ كه ویستوویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه، له فڕۆكه‌خانه رایانگرتووه، ده‌شڵێت: "دیاربوو كه له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌ی من گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وێ یاداشتێكیان پێگه‌یشتووه، بۆیه رێگه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه له لوبنانم پێنه‌درا، به‌ڵام له‌ناو لوبنان ئازاد بووم".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌یان پێ نه‌دام بگه‌ڕێمه‌وه، باڵیۆز و كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له لوبنان هاتنه لام و له دادگای لوبنان سه‌یری كه‌یسه‌كه‌ی من و به‌ڵگه‌كانی منیان كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت كه هیچ تاوانێكم نییه".
پارێزگاری كه‌ركووك راشیگه‌یاند: "جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی 16 ئوكتۆبه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌یان له دژی من جووڵاندبوو".
H.B