مێسی: به سه‌ربه‌رزی ده‌ڕۆم و شانازی به ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌م ده‌كه‌م
لیۆنێل مێسی دووپاتیكرده‌وه به‌هۆی لێدوانه‌كانی یاریی رابردووی دژی ناوبژیوانانی كۆپا ئه‌مریكا كارتی سووری به روودا به‌رز كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌م رووداوانه بێ رێزییه بۆیه به‌شداری له مه‌راسیمی به‌خشینی مێدالیا نه‌كردووه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه به میدیاكانی راگه‌یاند ده‌توانرا كۆتایی به رووداوه‌كه بهێنرێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی زه‌رد به‌رووی من و یاریزانی به‌رامبه‌ر، بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێك شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بووم.
مێسی ده‌شڵێت: لێدوانه‌كانم له یاریی رابردوو هۆكاره بۆ ده‌ركرانم، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی باش كۆتاییمان به پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه هێنا، هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی دوای یاریی رابردوو كردم راستن هه‌موو كاتێك له قسه‌كانم راستگۆم، بۆیه‌ش له كاتی به‌خشینی مێدالیا ئاماده‌نه‌بووم، چونكه ئه‌وه‌ی له‌م پاڵه‌وانییه‌تیه رووده‌دات بێ رێزیه و نامه‌وێت منیش به‌شێك بم له‌م گه‌نده‌ڵییه.
مێسی گوتیشی: نازناوه‌كه بۆ به‌رازیل ئاماده كراوه، هیوادارم له یاریی كۆتایی هاوشێوه‌ی ئێمه زوڵم هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ نه‌كرێت، منیش به ئارامی و به سه‌ر به‌رزی و شانازیه‌وه پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه جێده‌هێڵێن.
مێسی له لێدوانه‌كانیدا هیوای ئه‌وه‌ی خواست سۆلاری له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بمێنێته‌وه.