جوتیارانی كوردستان داوای پاڵپشتی له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
K24 - ھەولێر
به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان، به‌رهه‌مه‌كانی سه‌وزه و میوه پێداویستی ناوخۆیی پڕناكاته‌وه، چونكە به‌شێكی زۆر له‌و به‌رهه‌ما‌نه هاورده دەكرێن، ئەمە گەورەترین كێشەی بۆ جوتیاران دروستكردووە، فرۆشیارانی عه‌لوه‌ی هه‌ولێر، پێیانوایە گرنگی دان به به‌رهه‌می ناوخۆ سود و قازانجی زۆر ھەیە، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش باس له پلانێكی نوێ ده‌كات بۆ هاوكاریكردنی جوتیاران، لەوانە به‌شێك له كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ده‌گرنه ئەستۆ.
به‌شێكی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی بازاڕه‌كان به‌رهه‌می هاورده‌كراون، به‌ڵام به‌هۆی ساغنه‌بوونه‌وه و پاڵپشتی نه‌كردنیان، ساڵ له دوای ساڵ ژماره‌ی جوتیارن به‌رهه‌می ناوخۆ كه‌م ده‌بێته‌وه، بۆیه بوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی فرۆشتنی له بازاڕه‌كاندا سوودی بۆ هه‌موولایه‌ك ده‌بێت، ئه‌مه قسه‌ی به‌شێكی زۆر له فرۆشیارانی عه‌لوه‌ی هه‌ولێره، كه پێویسته حكوومه‌ت پاڵپشتی ته‌واوی به‌رهه‌می ناوخۆیی بكات.
ھ.م