دوو برا خۆبه‌خشانه‌ دیواره‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌نه‌خشێنن

به‌ وێنه‌.. هونه‌ره‌كه‌یان سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه‌

K24 - ده‌ربه‌ندیخان:

شاد و محه‌مه‌د، كه‌ دوو بران، خه‌ڵكی دەربەندیخانن، شاد دەرچووی بەشی ITیە لە کۆلێژی ئينفۆرماتیك، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی, محه‌مه‌دیش خوێندکاری پۆلی 10یە و هاوکاری براکەیەتی.

ئەوان ئارەزووی زۆریان بۆ کاری وێنەکێشانە لەسەر رووی دیوار و کۆڵانەکانی شار، بۆ ئەو مەبەستەش پەیامی خۆیان هەیە، کە زیاتر پەروەردەیین، بەشێکی دیکەی کارەکانیان گوزارشتن لە سۆز و دابینکردنی خۆشگوزەرانی دایك و باوك بۆ نەوەکانیان لەگەڵ وێنەی کەسانی کۆمیدی ناوداری جیهان.

سەرەتا ئەم دوو برایە کاری وێنەکێشانیان لە بەردەرگا و حەوشەی ماڵەکەی خۆیانەوە دەستپێکرد، دواتر کارە هونەریەکەیان لەلایەن  دایك و باوك و دراوسێکانەوە  پێشوازیکرا.

شاد بۆ کوردستان24 گوتی: "بڵاوکردنەوەی رێکلامی بازرگانی دوکاندار و نووسینی وتەی نەشیاو، لەسەر دیواری کۆڵانەکان، زۆربەمانی بێزارکردووە، بۆیە بیرمان کردەوە، مادام پشتگیری دەوروبەرمان زۆرە، بۆیە دەتوانین کە بیرۆکەکەمان بەرەوپێش ببەین". گوتیشی: "ئێستا بەهۆی گەرماوە، لە شەواندا کارەکانمان تەواو دەکەین".

ئەو هیوای خواست بتوانن لە داهاتوودا، وێنەی زیاتر لە باخچەکانی منداڵان و ژووری تایبەت بە منداڵان، لە نەخۆشخانەکانی دەربەندیخان بکێشن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ زمناکۆ ئه‌نوەر، سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان، گوتی: "کارەکانی ئەو دوو گەنجەم دیوە، چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی زیاتر لە ئەزموونی کاریان دەکەین، بەخۆشحاڵیەوە هاوکاریان دەبین تا بتوانین لەداهاتوودا دیواری راگرەکانی دەروازەی شاریان پێ بسپێرین".

هه‌روه‌ها ڕێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ لەهەردوو دیوی تونێلی دەربەندیخانەوە پێویستیان بەکاری هونەری لەوجۆرەیە تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌، هۆشیاری زیاتری بدەن بەشۆفێران.

ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یارە - کوردستان24