خاڤێر زانێتى له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه په‌یامێك ده‌نێرێت
خافیێر زانێتی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ئارجێنتینا تایبه‌ت بۆ كوردستان 24: ده‌ڵێت چاوه‌ڕێی ئه‌نجامێكی باشتریان له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كرد و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر به راهێنه‌ر و یاریزانه لاوه‌كان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئارجێنتینایه‌كی به‌هێز بنیات بنێن.
خاڤێر زانێتی كاپتنی پێشووی ئینته‌ر میلان و هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه کۆپا ئەمریکای ئەمجارە زۆر جیاواز بوو، ده‌شڵێت: هەندێك لە ئەنجامی یارییەکان چاوەروان نەکڕاو بوو، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامێكی باشتریشمان له ئارجێنتینا ده‌كرد.
خاڤێر زانێتی گوتیشی: جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان یاری تۆپی پێی ئه‌مریكای لاتین و ئه‌وروپا نابینم، له ئه‌وروپا به‌رده‌وام ده‌یانه‌وێت یاریزانانی ئه‌مریكای باشوور بگوازنه‌وه، چونكه ده‌زانن یاریزانه‌كانی له چ ئاستێكدان.
خاڤێر زانێتی ده‌شڵێت: له ماوه‌ی داهاتوو چاوه‌ڕێی ئاستێكی به‌رزتر و ئه‌نجامی باشتر له ئارجێنتینا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ناكرێ ئێستا گله‌ییان لێ بكرێت، چونكه یاریزانه‌كانی زۆرینه‌ی لاون.
زانێتی ده‌شڵێت: ستافی راهێنه‌رایه‌تی ئارجێنتینا راسته ئه‌نجامه‌كانیان دڵخۆشكه‌ر نییه، به‌ڵام پێویسته ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت بناغه‌ی تیپه‌كه به‌هێز بكه‌ن، راسته به‌ڕازیل خاوه‌نی یاریگه و هانده‌ره به‌ڵام پێرۆش ئاسان نییه بۆیه دیاریكردنی پاڵه‌وان كارێكی قوڕسه، به هیواین یارییه‌كی به‌چێژ ببینین.