بانكی نێوده‌وڵه‌تی 200 ملیۆن دۆلار به قه‌رز ده‌داته عێراق
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی قه‌رزی تایبه‌ت به پێشخستن و چاككردنی كه‌رتی كاره‌با، عێراق و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، عێراق بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌بای شاره‌كانی باشووری عێراق له بانكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرێت.
وه‌زیری دارایی عێراق، فوئاد حوسێن، رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه له چوارچێوه‌ی پشتیوانی بانكی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ی له عێراق له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات.
گوتیشی: له رێی ئه‌و پشتیوانییه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵده‌درێت كێشه‌ی كاره‌بای پارێزگای به‌سره و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر بكرێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، له ماوه‌ی 5 ساڵدا پرۆژه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و له ماوه‌ی 10 تا 15 ساڵدا قه‌رزه‌كه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ بانكی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رچاوه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
ئ.ر