یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌موار كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/7/2019 په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پێشنیازی هه‌مواری یاسای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرا.
دوای هه‌مواركردنی یاساكه، ماف دراوه‌ته کەسانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار به‌ربژێر بكه‌ن.
ماوەی ساڵێکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ماوەی یاساییان بەسەر چووە و کەوتوونەتە نێو بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا چه‌ند ماددەیەکی پەیوەست بە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەموار كرده‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌دا 80 په‌رله‌مانتار ده‌نگی له به‌رژوه‌ندیی هه‌مواره‌كه‌دا و 20 په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش دژی وه‌ستانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆسه‌كه كۆتاییهات، ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبایی پەسندکردنی یاساکەی لە گەلی کوردستان کرد.