كابینه‌ی نوێ هه‌وڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ده‌دات
K24 - ھەولێر
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی دانه‌وه‌ی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ده‌دات، كه به‌شێكی زۆری به‌هۆی برینی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه دووچاری بووه. په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراقیش دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم به ئه‌ركی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا ده‌زانێت و داواشده‌كات هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا كێشه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و قه‌رزانه ئه‌نجامی چه‌ندین ساڵ بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بووه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقییه‌وه، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی دارایی‌ش داوا ده‌كات كابینه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا رێككه‌وتن واژۆ بكات به‌جۆرێك حكوومه‌تی ناوه‌ندی ناچار بكات به‌شێك له قه‌رزه‌كانی بداته‌وه.
زیاد جه‌بار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "كابینەی نوێ لە داھاتوودا پێویستە بە زوویی ھەوڵی رێككەوتن بدات لەگەڵ حكوومەتی عێراق، بۆ ئەوەی بتوانرێت جێگەی ئەو قەرزانە بكرێتەوە كە بەرۆكی ھەرێمی كوردستانیان گرتووە، دەبێ ھەوڵبدرێت حكوومەتی ناوەند بچێتە ژێر ئەو بارەی بەشێك لە قەرزەكانی ھەرێمی كوردستان بداتەوە".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری مه‌له‌فی نه‌وت و غاز و كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، داوا ده‌كرێت كه حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆكانیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ده‌ستووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكرێت، په‌رله‌مانتارێكی كورد له لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی به‌غدا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان به ئه‌ركی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌زانێت. له‌وباره‌شه‌وه په‌نابردنه به‌ر ده‌ستوور به زامنی مافه‌كانی كورد دەزانێت.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێ: "ئەركی یەكلا كردنەوەی مەلەفی قەرزەكانی ھەرێمی كوردستان لەسەر ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و عێراقە، دەبێ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامێكی راشكاوانەی پێ بێت بۆ ئەو قاسانەی لە بەغدا لەسەر داھاتی نەوت و داھاتەكانی دیكە دەكرێت، ھەروەھا دەبێ حكوومەتی عێراقیش ھەموو ماف و ئیستحقاقی ھەرێمی كوردستان رادەست بكات، ئەم بابەتە پێویستی بە گفتوگۆی شەفاف و جدی ھەیە، بەڵام ناكرێ ئەم مەلەفە رۆژدوای رۆژ دوا بكەوێت، ھیواخوازین كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەم مەلەفە یەكلا بكاتەوە".
بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا و شه‌ڕی داعش و داشكانی نرخی نه‌وت. هه‌رێمی كوردستانیان دووچاری قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی كرده‌وه كه به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم دووچاری چه‌ندان ملیار دۆلار قه‌رز بووه‌ته‌وه. ئێستاش به‌پێی كارنامه‌كه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و قه‌رزانه بداته‌وه و كێشه داراییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌جۆرێك كه بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باشتر خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات.
ھ.م