پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
K24 – ههولێر:
لە دانیشتنی ئاسایی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کرد و داواشی لە لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد رەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان بکەن.
پەرلەمانی کوردستان داوا لە هەموو هێز و لایەن و گروپێک دەکات، خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکارنەهێنن.
پەرلەمان داواشی کرد کە پرسی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە شێوەیەکی دیموکراسییانە و ئاشتییانە چارەسەر بکرێت و رێگای تووندوتیژی نەگیرێتە بەر.
دوێنێ تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ھەردوو سنووری سیدەكان و حاجی ئۆمەرانیان تۆپباران كرد، بەوھۆیەوە کچێکی 18 ساڵى بە ناوی زەیتون قادر شەھید بوو، دوو براشی بە ناوهكانى سیروان قادر تەمەن 23 ساڵ و ئیسماعیل قادر تهمهن 14 ساڵى، به سهختى بریندار بوون.
H.J