سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ کابینەی نۆیەم راگەیاند

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی و کابینەی نوێ دەکات

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی پشتگریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەی نوێ راگەیاند.

لە تویتێکدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نوێ دەخوازم".

لە تویتەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "بە تەواوی پشتگیریی لە سەرۆکی حکوومەت دەکەم لەپێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی.