سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌ی پێ درا، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ببێته هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاڵپشتیی و هاوكاریی خۆیشی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا، متمانه به سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م درا و سوێندی یاساییان خوارد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان خسته‌ڕوو.