كابینه‌ی نوێ گرنگی تایبه‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئايينی ده‌دات
K24 - شنگال:
پێكھاتە ئایینییەكانی شنگال بە كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دڵخۆشن و كارنامەی حكوومەتیش بە گرنگ و دەوڵەمەند وەسف دەكەن.
ھیواخوازیشن كابینەی نۆیەم ببێتە نموونەیەك لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان، چونكە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی زۆری لە كابینەی نۆیەم ھەیە.
گرنگیدانی تایبه‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته ئایینییه‌كان، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له كوردستان، پیاوانی ئایینی دڵخۆش كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، بابا چاوش، كه كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگی پێكهاته‌ی ئێزدییه، وێڕای په‌یامی پیرۆزبایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، له باره‌ی پێكه‌وه ژیانه‌وه‌ش له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ دڵخۆشه.
زانایه‌كی ئایینی ئیسلامیش خۆشحاڵی خۆی به‌و گرنگیدانه ده‌رده‌بڕێت كه له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ به پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینییه‌كان دراوه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه نیشانه‌ی به‌رز راگرتنی برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كانی له كوردستان.
ئ. م