كۆنسوڵخانه‌ی توركیا یادی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ته‌ممووزی 2016 ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
لە ساڵیادی کودەتاکەی 15ی تەمووزی ساڵی 2016 کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەڵێت: "گه‌لی توركیا به یه‌ك دڵ و به یه‌ك هێز كه رووبه‌ڕووی ئه‌م كوده‌تا ناپاكه بووه‌وه".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
یادی شه‌هیدانی 15-ی ته‌ممووز به‌رز راده‌گرین
گه‌لی توركیا رێگری له‌و كوده‌تا ناپاكه شكستخواردوه كرد كه له شه‌وی 15-ی ته‌ممووزی 2016 له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ ئه‌نجام درا. لە کاتی بەرگری کردن لە بەرامبەر ئەو هێرشە تیرۆرستییانە، 251 هاووڵاتیمان شەهید بوون و زیاد لە 2 هەزار هاووڵاتیمان بریندار بوون.
گه‌لی توركیا به یه‌ك دڵ و به یه‌ك هێز كه رووبه‌ڕووی ئه‌م كوده‌تا ناپاكه بووه‌وه، نیشانی دا كه ئه‌م لایه‌نه تاریكانه هه‌رگیز به ئامانجه پیسه‌كانیان ناگه‌ن. ئیرادەی گەلەکەمان له به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆڕە خیانەتکارەدا سه‌ركه‌وت. رووداوه‌كانمان له‌یاد نه‌كرد و له‌یادی ناكه‌ین و ناشهێڵین له‌یاد بكرێت.
جارێكی دیكه به ره‌حمه‌ته‌وه یادی ئه‌و شه‌هیده ئازیزانه‌مان ده‌كه‌ین كه بۆ دیموكراسی و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان قارەمانانەگیانیان فیدا كرد، پێزانینیش ئاراسته‌ی برینداره‌كانمان ده‌كه‌ین.
کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى تورکیا له هه‌ولێر"