شارهزایانی سیاسی: كارنامهی حكوومهت بۆ دانووستان لهگهڵ بهغدا پشتیوانی نێودهوڵهتی دهبێت
K24 – ههولێر:
پسپۆڕانی بواری سیاسی پشتگیری یەکێک لە کارنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە تایبەتە بە گفتوگۆی هەولێر و بەغدا لە رێگەی حکوومەتەوە.
ئهو شارهزایانه دەشڵێن: ئەم کارنامەیە دەبێتە هۆی چارەسەری کێشەکان و پشتگیری نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق.
هەولێرو بەغدا بەردەوام گفتوگۆیان لەسەر چارەسەری کێشەکان لە رێگەی دەستورەوە کردووە لەولاشەوە بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان وەک حزب لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان کردووە، ئەمەش گرفتی بۆ رێککەوتنەکان درووستکردووە ئەم پسپۆڕە سیاسییە دەڵێت گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لە رێگەی حکوومەتەوە پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکرێت و هۆکارێکیش دەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان.