لێژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی چه‌پی كوردستان - سووریا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، مه‌حموود مه‌لا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی چه‌پی كوردستان - سووریا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مه‌سرور مه‌سعود بارزانی به‌ڕێز، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سڵاوێكی كوردانه و زیاتر.. باشترین و گه‌رمترین پیرۆزباییت له‌خۆتان و له رێگه‌ی جه‌نابتانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، به بۆنه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی گه‌لی كوردستان له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانییه‌وه له په‌رله‌مان پێتانی به‌خشیوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عێراق، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ت ده‌خوازین، هه‌موومان باوه‌ڕمان به تواناكانت هه‌یه كه ده‌توانیت ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه هه‌ڵگری و نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان به كورد و عه‌ره‌ب و كریستیانه‌وه بكه‌یت، و هه‌وره‌ها نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمیش.
جه‌نابتان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسایش له كوردستان ئه‌وه‌تان سه‌لماندووه، كه كه‌سایه‌تییه‌كی شاره‌زا و سه‌ركه‌وتووی، ئه‌مه‌ش له‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، كه به هۆیه‌وه كوردستان بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ته‌واوی گه‌لی كوردستان و عێراقیش، هه‌روه‌ها كوردستان بووه‌ته نموونه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رزی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی.
ئه‌وه‌شتان سه‌لماندووه كه ئێوه باشترین شوێنگرهوهن بۆ باشترین پێشینهكانتان، له په‌یڕه‌وی رێبازی كوردایه‌تی و پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، كه له‌لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌مری باپیرتانه‌وه ده‌ستی پێكراوه و دواتر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی باوكتان له‌سه‌ری رۆیشتووه، له رێگه‌ی سهركردایهتیكردنێكی حه‌كیمانه بۆ كوردستان و گه‌یاندنی به كه‌ناری ئارام.
هه‌موومان باوه‌ڕمان به ئێوه و تواناكانی ئێوه هه‌یه، كه ده‌توانن به‌رده‌وامی به‌و رێبازه به‌شه‌ره‌فه بده‌ن. هه‌ڵبژاردنت وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌م قۆناغه هه‌ستیاره پڕ له گۆڕانكاری و ته‌حه‌دیاته هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌دا، ئه‌ركێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر شانتان، هه‌مووشمان باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئه‌و ئه‌ركه گونجاون.
ئێمه له حزبی چه‌پی كوردستان - سووریا هیوای كاری خێرتان بۆ ده‌خوازین، هه‌روه‌ك زۆربه‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد له سووریاش هه‌مان هیوا و ئومێدیان بۆ ئێوه هه‌یه، شانازی به‌و په‌یوه‌ندییه برایه‌تییه‌وه ده‌كه‌ین، كه له‌سه‌ر رێبازی بارزانی نه‌مر ئێمه‌ی له دۆزی كورد كۆكردووه‌ته‌وه، داواش له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی دۆزی كورد له سه‌رجه‌م پارچه‌كانی كوردستان له ئه‌ستۆ بگرن و گرنگی به په‌یوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ كورد بده‌ن.
هه‌روه‌ك داواتان لێ ده‌كه‌ین پشتیوانی و پشتگیری مافه‌كانی كورد له كوردستانی سووریا بكه‌ن و به چاوی گرنگییه‌وه سه‌یری ئه‌و برا كوردانه‌ی سووریا بكه‌ن، كه نیشته‌جێی شار و شارۆچكه و كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و گرنگی به قوتابیانه‌مان بده‌ن، كه له قوتابخانه و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن، چونكه گه‌نج قه‌ڵغانی به‌كاری هه‌ر گه‌لێكه و، باوه‌رمان پێتانه كه باشترین پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ بخوازین، له سه‌ركردایه‌تیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر و سه‌قامگیری و ئاسایشێكی به‌هێزتر به‌خۆیه‌وه ببینێت، كه ئه‌و پڕۆژه و خزمه‌تگوزاریانه پێشكه‌ش به ته‌واوی گه‌لی كوردستان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته نموونه‌یه‌كی به‌رز له سه‌ر ئاستی هه‌موو ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی چه‌پی كوردستان - سووریا
H.B