كاری بازرگانی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان رێكدەخرێتەوە
K24 - ھەولێر
یه‌كێك له كارنامه‌كانی حكوومه‌ت له چوارساڵی ئاینده گرنگی و دەرفەتدانە به كه‌رتی تایبه‌ت و نه‌هێشتنی قۆرخكارییه، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان شاره‌زایانی ئابووری ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێت رێگری له‌و كه‌سانه بگیرێت كه چه‌ند ساڵێكه بازاڕیان قۆرخكردووه، بازرگانانیش نه‌هێشتنی قۆرخكاری له كه‌رتی بارزگانی به گرنگ و پێوست ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ن بتوانن بێ جیاوازی كاری بارزگانی بكەن.
له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ده‌رگای بارزگانی به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان، ساڵ له‌دوای ساڵ جوڵه بازرگانییه‌كان زیاد ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م جوڵه‌یه قۆرخكارییه‌كی زۆر به بازاڕه‌وه ده‌بینرێت كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. لە بەشێكی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە كە لەمەودوا رێگری كردنه له قۆرخكاری دەكرێت، ھەندێك لە شارەزایانی ئابووریش پێیانوایە تاكه رێگری له‌و قۆرخكارییهكانه ئەوەیە كە ده‌بێت سه‌رچاوه‌كان وشك بكرێن رێگری له‌وكه‌سانه بكرێت كە ده‌سەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن.
به‌شێكی زۆر له بازرگانان پاڵپشتی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی حكوومەت ده‌كه‌ن، كه كار له‌سه‌ر رێگری لە قۆرخكاری بازرگانی بكرێت، تا له داهاتوودا هه‌مووان بتوان بێ جیاوازی له‌سه‌ر بنامه‌ی كێبڕكێ باشترین به‌رهه‌م به كه‌مترین نرخ پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن، جوڵه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو له بازاڕه‌كاندا ببینرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ته‌واوی كارنامه‌ی چوار ساڵی كاركردنی بۆ ته‌واوی پەرلەمانی كوردستان و رای گشتی و وهزیرەكان خسته‌ڕوو، ئه‌مەش بووەته جێی دڵخۆشی و ئومێدی خه‌ڵك و بازرگانەكان، جێبه‌جێ كردنی ئهوكارنامهیه كه سوودێكی زۆر بۆ بازرگانان ھەیە و جوڵه‌ی زیاتر ده‌خاته‌وه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ھ.م