یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان داوای دامەزراندن دەكەن

لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران گردبوونەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە یەكەمەكانی دەرچوو لە زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.

رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 لەناو گردبوونەوەكە رایگەیاند: "ئەو كەسانەی بەشداریان لە گردبوونەوەكە كردووە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی ساڵی 2015 - 2016ەن و تائێستا دانەمەزراون".

یەكێك لە دەرچووە یەكەمەكان بە كوردستان24ی گوت: "ژمارەمان ھەزار 369 كەسە و لە سێ ساڵی رابردوودا پشگوێخراوین، بۆیە داواكارین لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاوڕمان لێبدەنەوە".

یەكێكی دیكە لە دەرچووەكان رایگەیاند: "پێشتر زۆرجار خۆپشاندانمان كردووە، بەڵام ئێستا سەرەتای پێكھێنانی كابینەی نوێیە و ئومێدی زۆرمان بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەیە، لەبەر ئەوە ویستمان داواكەمان بخەینە بەردەم حكوومەت، دەمانەوێت شكۆ بۆ خوێندن بگەڕێتەوە نەك یەكەمەكان بێ كار لە ماڵەوە دابنیشن".

ھ.م