فه‌وزی هه‌ریری وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بوو

K24 - هه‌ولێر:
فه‌وزی هه‌ریری وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ ده‌رچوو.
فه‌وزی هه‌ریری كوڕی فرانسۆ هه‌ریرییه كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده دیاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە 18ـی شوباتی ساڵی 2001 لە هەولێر تیرۆر کرا.
فه‌وزی هه‌ریری به نه‌ته‌وه ئاشووری و به ئایین مه‌سیحییه. ساڵی 2006 تا 2010 وەزیری پیشەسازی عێراق بووە و سأڵانێكیش كاره‌كته‌رێكی كارای بواری دیپلۆماسییه‌ت بووه له عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/7/2019 له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، فه‌وزی هه‌ریری به‌شداریی كردووه و ساڵانی رابردووش فوئاد حسێن كاتێك سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شداریی ده‌كرد، له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی باڵای راپه‌ڕاندنیشه.