به‌رپرسێكی پارتی: حكوومه‌تی به‌غدا خواستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌یه
K24- سلێمانی:
بەرپرسێکی پارتی دەڵێت: پاش سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا, پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا پێی ناوه‌ته قۆناخێکی بارشتر و ئێستا زەمینەکە له‌باره بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان به‌ره‌و قۆناخێكی پێشكه‌وتووتر هه‌نگاو بنێن. له‌كاتێكیشدا كه بڕیاره لێژنه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ نیشاندانی نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدا بكات، یەکێتی بە پێویستی دەزانێت پێش ھەر گفتوگۆیەك لە گەڵ بەغدا، لایەنە کوردییەکان یەکڕیز بن، چونکە بەو شێوەیە زیاتر مافەکان بە دەست دێن.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و ھەڵەبجە جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئێستا لای عێراقییه‌كان ئه‌و تێگه‌یشتنه درووست بووه، كه پێویسته به وردی سه‌یری ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور بكرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێبكرێت، هاوسه‌نگی سیاسیش له‌و وڵاته جێده‌كرێت، ئێستاش له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئیراده‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه، كه كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌رچی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیشه، بە پێویستی دەزانێت پێش ھەر گفتوگۆیەك لە گەڵ بەغدا، لایەنە کوردییەکان یەکڕیز بن، چونکە بەو شێوەیە زیاتر مافەکان بە دەست دێن، له‌مباره‌شه‌وه ڕەھبەر سەید ئیبراھیم، ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەڵێت: ئێستا بارودۆخەکە ئاساییە و کورد دەتوانێت ئەو ھاوسەنگیە بە دەست بهێنێت، کە داوای دەکات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، لە کاتی متمانەدان بە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، سەرۆك وەزیران دووپاتیكرده‌وه، ھەوڵ دەدەن پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا ببەنە قۆناخێكی باشتر و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسه‌ر بکەن، لەسەر ئەو بنەمایەش، لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا شاندێكی ھەرێم بۆ چارەسەری ناکۆکیەکان سەردانی بەغدا بکات.
H.B