كار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ی كێشه‌ی كۆتایهاتنی واده‌ی یاسایی سه‌رۆكی سێ ده‌سته
K24 – هه‌ولێر:
ماوەی یاسایی سەرۆکانی سێ دەستە لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە. سه‌رۆكی هه‌ریه‌ك له سێ دەستەکەش بۆ چارەسەری کێشەکەیان داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان کردووە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
ماوەی یاسايی سەرۆکانی هەر سێ دەستەی دەستپاکی و مافی مرۆڤ و دیوانی چاودێری دارایی تەواو بووە.
هەر سێ سەرۆکی دەستەكان نوسراویان ئاراستەی کابینەی هەشت و خولی پێشووی پەرلەمان کردووە كه کێشەی یاسایيان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.
سەرۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ زیا پترۆس سڵێوه، رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره داوامان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گه‌شه‌پێدانی توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشکرای كرد، له هه‌وڵدان و چارەسەری کێشەی ئەو دەستانە ده‌كرێت.