بڕیاری كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی رووتین هاووڵاتیانی دڵخۆش كردووه
K24- سلێمانی:
ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی پێشوازی لەو بڕیارەی حکوومەتی ھەرێم دەکەن، کە تایبەتە بە نەھێشتنی ڕووتین لە دام و دەزگاکانی حکوومەت و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی ھاووڵاتیان بە رێكوپێكی و خێرایی.
هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، دەستخۆشی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی دەکەن و ھیوادارن بە زویی كارنامه و بڕیاره‌كانی كابینه‌ی نوێ جێبەجێبکرێن.
ھاوکات ئومێدی زۆریان بە کابینەی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم ھەیە، کە بتوانێت چاکسازی لە سەرجەم بوارەکاندا بکات.
H.B