نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان ئاماده‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ماكسیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، پیرۆزبایی خۆی و سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه و میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای به نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند بۆ دەستبەکاربوونى وەك سەرۆکى هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسی كردن و سڵاو و رێزی بۆ به‌رێزان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و جێگره‌كه‌ی نارد.
به گوێره‌ی وێبسایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێکدا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا و چارەسەرکردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور کردەوە.
له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چارەسەر نیشاندا و ئاماژه‌ی بە سەردانى دوێنێى شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا کرد.
تاووتوێكردنی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
ئ. م