"به‌هۆی باوه‌ڕبوونی به پرسی كورد كێشه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی درووست ده‌كرێت"
K24- سلێمانی:
فشارەکان بۆ سەر عادل عەبدولمەھدی لە ناو پەرلەمان و ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی و بانگه‌شه بۆ سازكردنی خۆپیشاندان بەردەوامن، ئەمەش بە مەبەستى دروستكردنى گرفت بۆ کارەکانی سەرۆك وەزیران، كه ده‌گوترێت هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه, كه عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له ئاستێكی باش‌دا بهێڵێته‌وه.
له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان بە ئومێدەوە لە کار و ھەنگاوەکانی عادل عه‌بدولمه‌هدی دەڕوانن، بۆ ئەوەی شێوازی حکومڕانی لە عێراق بگۆڕێت و پەیوەندیەکانی بەغدا لەگەڵ ھەولێر بەرە و ئاستێکی باش ببات، بەڵام گرفت و کێشەی زۆر بۆکارەکانی دروست دەكرێت، ئەو کەسانەش کە دەیانەوێت گرفتی بۆ دروست بکەن، کەسانی سیاسین و زیاتریش لە ناو پەرلەمانی عێراقەوە هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستەنگ بخه‌نه سه‌ر رێگای كاركردنی.
له‌مباره‌شه‌وه به‌ختیار شاوه‌یس، پەرلەمانتاری یەکێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، یەکێك لەو ھۆکارانەی کە وایکردووە فشارەکان زیاتر بێت، ئەوەیە کە سەرۆك وەزیرانی عیراق خۆی کەسایەتیێكە کە لەناخی خۆیدا باوەڕی بە کێشەی کورد ھەیە و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له ئاستێكی باش‌دا بن.
هاوكات كه ده‌شگوترێت فشارەکانی سەر عادل عەبدولمەھدی بەشێکیان سیاسین و ھەندێك کەس دەیانەوێت شوێنەکەی بگرنەوە، دانا شەھید جەزا، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه، سەرۆك وەزیران کوتلەیەکی بەھێزی لە ناو پەرلەمانی عێراقدا نیە، بۆیە پشتگیری ئەو لایەنانەی کە حکوومەتیان پێکھێناوە زامنی مانەوەی سەرۆك وەزیرانە لە پۆستەکەیدا.
بەشێکی فشارەکان تایبەتن بە ھەرێمی کوردستان، ھەربۆیە سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردوو وێستگەیەکی سەردانەکەی بۆ لای سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، کە دواتر عادل عەبدولمەھدی ڕایگەیاند، لەگەڵ مەسرور بارزانی لەسەر چارەسەری دەستورییانەی کێشەکان ڕێککەوتوون و ھەردوولاش خواست و نیازپاکیان نیشانداوە.
H.B