سبه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی نه‌فتی ناوه‌راست ده‌بێته‌وه
له گه‌ڕی 37 خولی نایابی عێراقی، هه‌ولێر له شاری نه‌جه‌ف ده‌بێته میوانی نه‌فتی ناوه‌راست، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی كاتژمێر 5ـی ئێواره ده‌كرێت.
هه‌ولێر له ڕووی ده‌ڕوونییه‌وه بارودۆخی باشه و ئه‌نجامه‌كانیشی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، له گه‌ری رابردوو به ئه‌نجامی (3-1) له به‌حری برده‌وه، له به‌رامبه‌ردا
نه‌فتی ناوه‌راست بارودۆخی باش نییه، چونكه 5 یارییه نه‌یبردۆته‌وه، به‌دوای بردنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، ده‌یه‌وێت له رێگای هه‌ولێر به‌بردنه‌وه شاد بێته‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌ڕی رابردووش له یاریگای خۆی نه‌یتوانی له دیوانیه بباته‌وه، بۆیه له دژی هه‌ولێر شه‌ڕ بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌كات.
هه‌ولێر له كۆی 36 یاریی 12 بردنه‌وه و 11 یه‌كسان و 13 دۆڕانی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌م دێت، محه‌مه‌د جه‌فال به 9 گۆڵ گۆڵكاری هه‌ولێرییه‌كانه، له به‌رامبه‌ردا نه‌فتی ناوه‌راست، له 36 یاریی 10 بردنه‌وه و 16 یه‌كسان و 10 دۆڕانی هه‌یه، به 46 خاڵ خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
له كۆی 3 یاریی نێوانیان هه‌ریه‌كه و بردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر هه‌یه، ته‌نها یه‌ك یارییش یه‌كسان بوونه، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی داوای له یانه‌ی نه‌جه‌ف كردووه ده‌رگا به‌ڕووی هانده‌رانی یارییه‌كه نه‌كه‌نه‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی هانده‌ران ساڵانێكه له یاریگه‌ی نه‌جه‌ف و هه‌ولێر دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌سته‌ی كاڕگێڕی نه‌فتی ناوه‌راست به فه‌رمی ئه‌م داواكارییه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌رگا به‌ڕووی هانده‌ران دا ده‌كه‌نه‌وه.