دوو وه‌زیری دیكه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كار بوون
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18ی ته‌ممووزی 2019، دوو وه‌زیری دیكه‌ی كابینه‌كه، پۆستی وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت و ده‌ست به‌كار بوون.
سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پۆستی وه‌زیری ناوخۆی له كه‌ریم شنگالی و بێگه‌رد تاڵه‌بانی، پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی وه‌رگرت.
دوای سوێندخواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی رۆڵ ڕاده‌ستكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به سه‌رپه‌رشتیی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆش له درێژه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا، دوایین دوو وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار بوون، به‌م جۆره‌ش ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه، پۆسته‌كانیان وه‌رگرت.
فۆتۆ: جه‌مال یاد - كوردستان 24