گەڕەكە كۆنەكانی سلێمانی دەكرێنە شوێنی كەلەپووریی
K24 - سلێمانی
دیار جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژەی دۆكیۆمێنتكردنی گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی رابگەیەندرێت، كە ئامانج لێی، پاراستنی خانووە كۆنەكانە".
نیاز حوسێن، ئەندامی لیژنەی پاراستنی شوێنەوارەكانی سلێمانی، بە كوردستان24ی گوت: "ئەو پڕۆژەیە بریتییه لە ھەڵگرتنەوە و دۆكیۆمێنتكردنی گەڕەكە كۆنەكانی شاری سلێمانی، كە وێنای شووناس و تەلارسازیی شارەكە دەكەن".
گوتیشی: "ئەو پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و سەرەتایەكە بۆ پێداچوونەوەی نەخشەی بنەڕەتی ناوەندی شاری سلێمانی و پاراستنی خانووە كۆنەكان".
نیاز حوسێن، ئاماژەی بەوەش دا: "یەكێك لە كارە سەرەتاییەكانمان، كە لە كارنامەی لیژنەكەمان ھاتووە ئەوەیە، چیتر خانووە كۆنەكان نەڕوخێندرێن و نەكرێن بە گەراج، چونكە ئهم كاره سیمایەكی ناشیرین دەبەخشێتە شارەكە و دەبێتە ھۆی لەناوچوونی خانووەكان".
ھ.م