باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق: واشنتن نیو ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگه‌ی لالش ته‌رخان كردووه
K24 – شنگال:
له میانه‌ی سه‌ردانیكردنی بۆ په‌رستگه‌ی لالش، ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی بڕی 500 هه‌زار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگه‌ی لالش.
ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئاشكراشی كرد، تیمێكی تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكاوه دێنه هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگه‌ی لالش.
هه‌روه‌ها گوتی: بێجگه له‌م پڕۆژه‌یه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هاوكاریی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێكی مێژوویی و كلتووری دیكه ده‌كات له‌وانه‌ش مۆزه‌خانه‌ی عێراق له به‌غدا و قه‌ڵای هه‌ولێر و هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كولتووری مووسڵ.