زێدان و پێرێز له كهنهدا كۆبوونهوهیهكی بهپهلهیان كرد
زینەدین زیدان و فلۆرێنتینۆ پێرێز لە کەنەدا کۆبوونەوە و سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دوو داوکاریی لە زیزۆ کردووە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پێرێز و زیدان لە مۆنتریال لە پەراوێزی ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید بۆ وەرزی نوێ کۆبوونەتەوە، پێرێز داوای لە زێدان کردووە بیر لە گواستنەوەی پۆل پۆگبا نهكاتهوه و پێی راگەیاندووە، گواستنەوەی پۆگبا ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لەسەریان دەکەوێت و پرۆسەکە زۆر ئاڵۆزە، بۆیە داوای لە زیزۆ کردووە بەدوای گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی دیکەدا بگەڕێت.
پێرێز داوای لە زیدانیش کردووە، چاوێک بە بڕیاری بەڕێکردنی گاریس بەیلدا بخشێنێتەوە و بیخاتەوە ناو پلانەکانی، چونکە ئەستەمە بەیل هیچ کڕیارێکی باشی هەبێت و سوورە لەسەر مانەوەی لە ریال مەدرید.
پێرێز و زیدان لەبارەی ئەو یاریزانانەش قسەیان کردووە کە بەربژێرن بۆ ئەوەی لەم هاوینە ریال مەدرید بەجێبهێڵن.