وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی به قۆناخێكی گرنگ ناوده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م به‌رپرسیارییه‌تییه گه‌وره‌یه بۆ خواستووه.
ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پیرۆزبایینامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له كاتێكدا كه كوردستان و عێراق له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی سه‌قامگیریی و ئاشته‌وایی نیشتمانین، ده‌ستبه‌كاربوونی ئێوه قۆناخێكی گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌رێم بۆ سه‌ر رێگای ئاسایش و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ئێوه پێكتانهێناوه، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه كه به‌رده‌وامیی بدات به‌و ریفۆرمانه‌ی كه وه‌ڵامی خواستی خةڵكی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ستیان پێكردووه. ده‌زانم كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌جێبگه‌یه‌نن".
لۆدریان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش له كاته هه‌ره سه‌خته‌كانى جه‌نگى دژى داعش، ئێوه رۆڵێكى گرنگتان هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتن له دژى به‌ربه‌رييه‌تى جيهادیی، فه‌ره‌نسا ده‌زانێت كه قه‌رزارى قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌يه و تێبينى ئه‌وه‌م كردووه، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌مه‌هانگييه‌ى كه هه‌يه له نێوان هێزه‌كانمان كه وڵاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه هاوپه‌يمانێكى وه‌فادار و متمانه پێكراو و به‌هێزى هه‌يه، هاوشێوه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه پێشكه‌وتوانه‌ى كه ماوه‌يه‌كى درێژه فه‌ره‌نسا و كوردستانى عێراق پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "هيواخوازم كه بتوانين له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێوه كاربكه‌ين بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانمان، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌ى كه خه‌ڵكان له‌يه‌كترى نزيك ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك بواره‌كانى ئابوورى و كه‌لتوورى و په‌روه‌رده".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌كۆتاييدا ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و پێشوازييه‌ى كه له‌منتان كرد له هه‌ولێر له‌مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌م ساڵ و هه‌روه‌ها پێشتان رابگه‌يه‌نم كه زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه له داهاتوودا پێشوازى له به‌ڕێزتان بكه‌م له پاريس، رێزدار جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا بكه‌ن له ستايشى بێپايانم".