ئێران به ڤیدیۆیه‌ك وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی پرێس تی ڤی ئێرانی، 3 گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه تۆماركراون و چاودێری تێكشكێنه‌ر و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له كه‌نداو.
ئه‌وه له كاتێكدایه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی‌یان له ئاوه‌كانی كه‌نداو خستووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام سوپای پاسداران به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌نه‌وه.
به گوێره‌ی پرێس تی ڤی ئێرانی، هه‌رسێ گرته ڤیدیۆییه‌كه له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌وه تۆماركراون، كه ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تی و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌ڵفڕیوه و له‌وێش نیشتووه‌ته‌وه.
تا ئێستاش واشنتن هیچ گرته ڤیدیۆییه‌كی وه‌كو به‌ڵگه بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهی ئێران بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
? DO NOT MISS ?#IRGC releases video showing its #drone -the #US alleges to have downed-safely returning to its base after monitoring #USSBoxer before and after the vessel sailed through the Strait of #Hormuz.
— Press TV (@PressTV) July 19, 2019
PARTS 1-2-3#Iran #IranianDrone #StraitOfHormuz #PerisanGulf pic.twitter.com/5by5nqoK3g
ئ. م