ئێران ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیدا ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ده‌ریاوانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، له گه‌رووی هورمز ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیدا گرت.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌شتییه‌كه 23 ده‌ریاوانی تێدایه و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كه‌شتی دووه‌میش له سنووری ئاویی نێوده‌وڵه‌تی، له ناكاو ئاراسته‌ی خۆی به‌ره‌و ئێران گۆڕیوه.
میدیاكانی به‌ریتانیا رایانگه‌یاند، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌وه‌دایه، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه.
به گوێره‌ی وێبسایتی گاردیانی به‌ریتانی، كۆمپانیا خاوه‌نداری كه‌شتیی ستینا ئیمپیرۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به كه‌شتییه‌كه‌وه نه‌ماوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مێكی بچووك و هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی لێی نزیكبوونه‌ته‌وه، كاتێك له سنووری ئاوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌رووی هورمز بوونه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی، به دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وته‌وه له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق، كه ده‌كه‌وێته باشووری و ئیسپانیا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیادایه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌ریتانیاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ی تا 15ی ئابی داهاتوو درێژ كراوه‌ته‌وه.
ئ. م