دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی دەمیرتاش ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی دوێنێ 19/7/2019، باشاك دەمیرتاش ھاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنە چاوی بە ھاوسەرەكەی كەوت، وێنەیەكی لەگەڵ ھاوسەرەكەی و تابلۆیەكی بڵاوكردەوە كە دەمیرتاش لە زیندان كێشاویەتی.
باشاك دەمیرتاش، لەبارەی رەوشی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە تویتێكدا رایگەیاند "سەرەڕای زوڵم و نادادپەروەری، سەڵاحەدین دەمیرتاش-م بە باش و مۆڕاڵێكی بەرزەوە بینی، سڵاوی بۆ ھەمووتان ھەبوو".
سهڵاحهدین دهمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە له 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ههدهپه) به تۆمهتی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكوومەتی توركیا دهستگیركران.
ھ.م