كابینه‌ی نوێ جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كاته‌وه‌

سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی گشتی
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی وتارەکەی كه‌ لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، دەڵێت: "کۆمەڵێك چاکسازی دەکەم کە تەواوی کەرت و باڵە خزمەتگوزارییەکان بگرێتەوە", شارەزایان و پسپۆرانیش له‌و بڕوایه‌دان سەرجەم  کەرت و بوارەكانى خزمەتگوزاری لەھەرێمی کوردستان پێویستییان بە چاکسازی ھەیە و دەشڵێن : "پێویستە زیاتر چاکسازی لەکەرتی نەوت بکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت کەرتەکانی تر ببوژێنرێتەوە لەرێگەی ئەو کەرتە".

وتارەکەی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی جێگەی تێڕوانینی ھەموان بوو، لە بەشێكى وتارەکەیدا سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات کۆمەڵێك چاکسازی دەکات کە تەواوی کەرت و باڵە خزمەتگوزارییەکان بگرێتەوە, ئەمەش بەلای شارەزایان و پسپۆرانی کەرتە جیاوازەکان جیگەی ئومێدە و باس لەوەدەکەن, کە پێویستە لەسەرجەم کەرت و بوارەکان چاکسازی بکریت و ھیچ کەرت و بوارێك نیيە لە ھەرێمی کوردستان پێویستی بەچاکسازی نەبێت.

کاتێک چاکسازی جێبەجێدەکریت  کێشەکان ئاسانتر چارەسەردەکرێن, ئەوەی بەلای پسپۆڕان و شارەزایانیش گرنگە زیاتر چاکسازی تێدا ئەندام بدرێت، کەرتی نەوتە، چونکە ئەگەر ئەو کەرتە بوژایەوە دەتوانرێت بەداھاتەکەی کەرتەکانی ديكه‌ پەرەى پیبدرێت. 

خاڵی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆی حکوومەتی ھەریمی کوردستان  بابەتی چاکسازی بوو، بۆیە  حکوومەتی نوێ قۆڵی چاکسای لێھەڵماڵیوە  و دەیەوێت لەسەرجەم کەرت و سێکتەرەکانی حکوومەت چاکسازی بکات، بۆیە یاسای چاکسازی پێدەچێت بۆ خەڵك و ھەم بۆ حکوومەتیش فریادڕەس بێت.