سه‌فین كانه‌بی واده‌ی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستانی ئاشكرا كرد
نزیكه‌ی 90 رۆژه خولی نایابی كوردستان كۆتایی هاتووه و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ره‌تای مانگی 11 وه‌رزی نوێی خوله‌كه ده‌ستپێده‌كات.
بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردوو تاكو ئێستا بە فەرمی ھیچ قسەكەیان لەسەر بەرێوەچوونی وەرزی نوئ نەكردوە.
بەرپرسی یەكەمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دواین زانیارییەكان لەسەر وەرزی نوئ خولەكە بۆ كوردستان24 ئاشكرا دەكات و وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش ده‌داته‌وه.
له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوله‌كه، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ڵێت: له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له پاڵه‌وانێتی لاوانی نۆروه‌ی كه‌پ كه له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت راسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین و به فه‌رمی واده‌ی وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.
سه‌فین كانه‌بی ده‌شڵێت: وه‌رزی نوێی خوله‌كه له ناوه‌راستی مانگ 10 یان سه‌ره‌تای مانگی 11 تێپه‌ڕ ناكات.
له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان24، سه‌فین كانه‌بی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه دیارنه‌بوونی واده‌ی خوله‌كه په‌یوه‌ندی به ئه‌گه‌ری لادرانی بێت له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌فین كانه‌بی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت جارێ هیچ بنه‌مایه‌كی دروستی نییه، وه‌ك چۆن منیان بۆ ئه‌م پۆسته داناوه ئاوهاش ده‌توانن ده‌رگای ماڵه‌وه‌م پیشان بده‌ن، ئه‌و شتانه‌ی ده‌گوترێت ساردم ناكاته‌وه و به زووترین كات به‌رنامه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزی 2019 ـ 2020 راده‌گه‌یه‌نین.
له 2006ـه‌وه خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێستا 13 وه‌شانی لێ به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی زێره‌ڤانی به 4 نازناو پێشه‌نگی گرتووه، له پله‌ی دووه‌میش یانه‌ی هه‌ولێر به 3 نازناو دێت، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی برووسك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دووجار نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، یانه‌كانی هه‌ندرێن و دهۆكیش هه‌ریه‌كه‌یان جارێك بوونه‌ته پاڵه‌وان.