سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/7/2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌گاته تاران.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گاته تارانی پایته‌ختی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن بكه‌ن.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌یی خۆی بۆ نێوه‌ندگیریكردن له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ربڕیبوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان خاوبكرێنه‌وه و شاندی دانوستانكار ره‌وانه‌ی تاران و واشنتن بكرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هاوكاتی زیادبوونی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو و ده‌ستهه‌ڵگرتنی تارانه له به‌شێك له‌و پابه‌ندبوونانه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 له‌سه‌ری بوو، پاش ئه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه.