یاریزانێكی پێشووی یوڤێنتۆس: كریستیانۆ له یوڤی له زیندان دایه
یاریزانێكی پێشووی تیپی خانمانی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یانه‌ی یوڤی بۆ كریستیانۆ وه‌كو به‌ندینخانه‌یه‌ك وایه.
(پێترۆنیلا ئێكرۆس) خانمه ئه‌ستێره‌ی سویدی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بارودۆخی یوڤێنتۆس بۆ یاریزانێكی وه‌ك كریستیانۆ زۆر سه‌خته.
ئه‌و خانمه یاریزانه وه‌رزی رابردوو نازناوی خولی ئیتاڵیای بۆ یوڤێنتۆس برده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له یوڤێنتۆس هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ كراوه و رێكخراوه، هه‌ندێكیان زۆر خرابه، بۆنموونه ئێمه ئه‌وكات له ژووره تایبه‌ته‌كانی خۆشمان نه‌مانده‌توانی باسی هیچ شتێك بكه‌ین به‌تایبه‌تی بابه‌تی كه‌یسی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ خانمه ئه‌مریكاییه‌كه (كاسرین مایۆرگا) له‌سه‌ر ئێمه قه‌ده‌غه بوو، له كاتێكدا هه‌موو دونیا باسی ده‌كرد.
پێترۆنیلا ئێكرۆس كه له هاوینی ئه‌مساڵ بۆ خولی سویدی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئێكسپرێس)ـی سویدی، ده‌شڵێت: له یوڤێنتۆس ده‌بێت زۆربه‌ی كاته‌كان بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت، زۆر گوێ له بۆچوون ڕایهكانت ناگیرێت ناتوانێت ئه‌و شته‌ی كه خۆت حه‌زت لێیه به ئازادی بیكه‌یت، بۆ كریستیانۆش هه‌مان شته، بۆیه پێموایه یوڤی بۆ كریستیانۆ وه‌ك زیندانی وایه.