عادل عه‌بدولمه‌هدی: كێشه‌ی كورد په‌یوه‌ندی به بودجه و نه‌وته‌وه نییه
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت "كێشه‌ی كورد له عێراق هه‌ر له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه هه‌بووه و كێشه‌ی كورد په‌یوه‌ندی به بودجه و نه‌وته‌وه نییه و مووچەی خەڵكی كوردستان بەگوێرەی بودجە دەدرێت".
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پرسی نه‌وت و مووچه كرد و گوتی "مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به گوێره‌ی بودجه ده‌درێت و شتێكی زیادمان نه‌كردووه و قووتی خەڵكی كوردستان نابڕدرێت".
عه‌بدولمه‌هدی، گوتی: "مه‌حاڵه جیاوازی نێوان كورد و ئه‌وانی دیكه بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌من هه‌مووان عێراقیین، به‌ڵام هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك خاوه‌نی مێژوو، و تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن، كێشه‌ی كورد له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌یه، پێش ئه‌م حكوومه‌ته و رژێمی پێشوو، و هه‌ر له سه‌رده‌می پاشایه‌تی و به‌كر سدقییه‌وه شتێك هه‌بووه، ناوی كێشه‌ی كورد بووه، بۆیه كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به بودجه و نه‌وته‌وه نییه، بەڵكو شتێك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورده‌وه، ئایا هاوكار ده‌بین له چاره‌سه‌ركردنی یان نا؟ بۆیه ئه‌مه یه‌كسانییه له نێوان ته‌واوی عێراقییه‌كاندا كه هاوكاربین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان. ئێمه پابه‌ندی یاسایین، یاسای بودجه‌ی عێراقی ده‌ڵێت پێویسته هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ست بكات بۆ سۆمۆ. ئه‌گه‌ر راده‌ستی نه‌كرد، ئه‌وا به‌شێكی بودجه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌یكه‌ین".
سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "له‌باره‌ی مووچه‌شه‌وه، من نه‌مسه‌پاندووه، هه‌ر له سه‌رده‌می حكوومه‌تی عه‌بادییه‌وه هه‌بووه، و ئێمه شتێكمان زیاد نه‌كردووه، و میلاكاتی زیاده نه‌بووه، مووچه به گوێره‌ی بودجه و به شێوه‌یه‌كی ره‌وا ده‌درێت ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی كوردستانی خۆشحاڵ كردووه، و بۆیه ده‌كرێت بودجه له چالاكی دیكه ببڕدرێت، جگه له قووتی خه‌ڵك".
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ چارەسەری پرسە ھەلواسراوەكان گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەست پێبكات. لە كۆبوونەوەی دوێنێ 22/7/2019-ی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە شاندی هاوبەشی هەردوولا لە نزیکترین کاتدا دەست بە گفتوگۆی چڕ بکەن بۆ دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا.
لەو چوارچێوەیەدا لە یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردرا كە شاندێكی باڵا حكوومەت بۆ دەربڕی نیازپاكی بەمبەستی چارەسەركردنی كێشەكان سەردانی بەغدا بكات. رۆژی 16/7/2019، شاندێكی باڵای حكوومەتی ھەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ھەرسێ سەرۆكایەتی عێراق كۆبووەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە بۆ چارسەری سەرجەم كێشەكان گفتوگۆ لەنێوان ھەردوولا دەست پێدەكەن.
ھ.م